هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای کەشناسی دەڵێت، بەفروبارانبارین کۆتایی نەهاتووە ،سەرەتای هەفتەی داهاتوو قۆناغی سێیەمی بەفروباران دەستپێدەکات.
دەشڵێت، لەسەرەتای هەفتەی داهاتوولەدرەنگانی شەوی شەممە لەسەریەکشەممە لەنێوان( ١٧/ ١/ ٢٠٢٦) بۆ (٢٠/ ١/ ٢٠٢٥) شەپۆلێکی تری چڕی بەفروبارانبارین تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لەناوچە شاخاوییەکان بەفربارینی چڕ دەستپێدەکاتەوە لەناوچه دەشتاییەکان باران دەبارێت .
باس لەوەش دەکات، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی بەهێزی جەمسەری لەڕۆژی دووشەممە کەشێکی زۆرسارد ڕوو لەهەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی زۆربەرچاو دابەزین بەخۆیەوە دەبێنێت لەهەندێ ناوچەی شاخاوی پلەکانی گەرمادەگاتە (-١٦ْ )پلەسیلیزی لەژێر سفر کاریگەری ئەم شەپۆلە هەتا (٢٠/ ١/ ٢٠٢٦)دەبێت .
ئاماژە بەوەش دەکات، لە(٢٣/ ١/ ٢٠٢٦)هەتا کۆتایی مانگی یەک شەپۆلێکی تری زۆرباشی بەفروباران بەدیارکەوتووە، بەتەواوی جێگیر بێت ،پێشبینی دەکرێت هەفتەی چوارەمی مانگی (١)هەموو ڕۆژەکانی دەبێت بەفر و باران


وەڵام بدەوه