Kurdistan Press - ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی دارایی هەرێم و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کۆدەبێتەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و دوو بڕگە تاوتوێ دەکات.

بڕگەکانی کۆبوونەوەکە:

1- خستنەڕووی پوختەی ساڵی دارایی 2025، و تاوتوێکردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی دارایی 2026 و، بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران بۆ مووچەی مانگەکانی (11) و (12)ـی ساڵی 2025 و، زامنکردنی خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی ساڵی 2026 و شایستە داراییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵ.

2- جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی سیقۆڵی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتوویی لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە لە سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2025 و، بەرەوپێشچوونەکانی بەردەوامبوونی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکە و، خستنەڕووی داتا و زانیارییەکان لە بارەی بڕی نەوتی هەناردەکراو و داهاتی بەدەستهاتووی فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ گەنجینەی فیدراڵی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا