Kurdistan Press - بەرێز مەسرور بارزانی و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی عێراق دەکەن بەرێز مەسرور بارزانی و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی عێراق دەکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرێز مەسرور بارزانی و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا پەیامێک ئاراستەی عێراق دەکەن

مەسروور بارزانی و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا جەخت لە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم دەکەنەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 1/13، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، کە کونسوڵی گشتیی ئەمریکاش ئامادەی بوو، برەودانی زیاتر بە پەیوەندییە دوولایەنەکان و دۆخی گشتیی عێراق و دانوستانی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاووتوێ کرا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵیی هەرێمی کوردستان. جەخت لەسەر دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و بەردەوامبوونی ناردنی مووچەی مووچەخۆران لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە کرایەوە، بە جۆرێک کە مووچەی مانگەکانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردووش بگرێتەوە و کێشە داراییەکان چارەسەر بکرێن.

لای خۆیەوە، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی بۆ پڕۆسەی چاکسازییەکانی حکومەت لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە. ئاماژەی بەوەش دا کە هەرێمی کوردستان هاوبەش و هاوپەیمانێکی بەهێز و گرنگی ئەمریکایە لە ناوچەکەدا. لە بەرامبەردا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای کرد.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی ناوچەکە و کاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری خرانە بەرباس. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگیی بەردەوام کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییات و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لەم قۆناغەدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا