Kurdistan Press - شەپۆلێکی بەفر باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی بەفر باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەفر باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ئه‌مڕۆوه‌ به‌فرو بارانبارین له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات و پله‌كانی گه‌رماش نزیكه‌ی پێنج پله‌ رو له‌نزمبونه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

به‌پێی پێشبینیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و بارانبارین له‌ باكور و باكوری ڕۆژئاوای هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات پاشان له‌ كاته‌كانی دوایی نیوه‌ڕۆ كاریگه‌ری شه‌پۆلی بارانبارین له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان دروستده‌بێت كه‌ هه‌ندێك كات له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ به‌شێوه‌ی لێزمه‌ باران ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كان و ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان به‌فربارین ده‌ستپێده‌كات

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ ئاسمان به‌ گشتی هه‌ور و سارد ده‌بێت و نمه‌ باران و بارانی مامناوه‌ند به‌ پچڕپچڕی له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بارێت، پێشبینیده‌كرێت ڕێژه‌ی دابارین له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم زیاتر بێت به‌راورد به‌ ناوچه‌كانی دیكه‌، هه‌روه‌ها له‌ ناوچه‌ سنوریه‌كان به‌فر ده‌بارێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌ نزیكی 2 تا 5 پله‌ نزمتر ده‌بن به‌راورد به‌ پله‌كانی  ئه‌مڕۆ

به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر :13 پله‌ی سیلیزی
پیرمام: 9 پله‌ی سیلیزی
سۆران: 5  پله‌ی سیلیزی 
حاجی ئۆمه‌ران: 2 پله‌ی سیلیزی 
سلێمانی: 10 پله‌ی سیلیزی
چه‌مچه‌ماڵ: 13 پله‌ی سیلیزی
دهۆك: 11 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ: 10 پله‌ی سیلیزی 
كه‌ركوك 14 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه‌ : 10 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان  : 16 پله‌ی سیلیزی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا