د. شاخەوان عەبدوڵا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێ: بۆچی بۆ هێزە شیعە و سونییەکانی بەغدا ڕەوا بێت لەسەر بنەمای زۆریی کورسی، پۆستە باڵاکانی وەکوو سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ببەن، بەڵام پارتیش هەر بەپێی ئەم بنەمایە کە زۆرترین کورسیی هەیە، بڕیار لەسەر پۆستی سەرکۆمار نەدات؟ لە کاتێکدا بۆ بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستان ئەم هەوڵانە دەدات.
دەشڵێت: لانیکەم دەبێ پارتی ڕەزامەندی بدات لەسەر ئەوەی کێ ئەم پۆستە وەردەگرێ، تاکوو لە خزمەتی خەڵکی کوردستان بەڕێوەی ببات.


وەڵام بدەوه