وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەژماری فەرمیی خۆی بە زمانی فارسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ی ئێکس، هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی شاری ئیلامی بە تاوان دژی مرۆڤایەتی ناو بردووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڤیدیۆی هێرشی هێزە ئەمنییەکانی بۆ سەر نەخۆشخانەی "ئیمام خومەینی" لە شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: "هەڵکوتانە سەر بەشە جیاوازەکان، لێدانی کادری پزیشکی و هێرشکردنە سەر بریندارەکان بە گازی فرمێسکڕێژ و فیشەکی جەنگی، تاوانێکی ئاشکرایە دژی مرۆڤایەتی."
ئەم ئاڵۆزییانەی ئیلام دوای ئەوە هات کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، خۆپیشاندانەکانی شاری مەلەکشاهی بەرەوڕووی توندوتیژی بووەوە و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. دوای گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی خومەینی، هێزە ئەمنییەکان نەخۆشخانەکەیان گەمارۆ بۆ ئەوەی تا بریندارەکان دەستبەسەر بکەن، بەڵام ڕووبەڕووی بەرگریی کەسوکاری بریندارەکان و پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە بوونەوە.
ڤیدیۆ بڵاوکراوەکان نیشانی دەدەن کە هێزە ئەمنییەکان بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و توندوتیژییەکی زۆر، دواجار چوونەتە ناو نەخۆشخانەکە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە هەمان کاتدا ستایشی "بوێری و ئیرادەی ڕاستەقینەی ئێرانییەکان"ی کردووە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان.
دوای پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە پارێزگای ئیلام، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، داوای لە وەزیری ناوخۆ کرد تیمێکی تایبەت بۆ لێکۆڵینەوە لە "ڕەهەندەکانی ڕووداوەکانی ئیلام و هۆکاری سەرهەڵدانی نائارامییەکان" ڕەوانە بکات و ئەنجامەکەی بۆ نووسینگەی سەرۆک کۆمار بنێرێت.
هەر لەم بارەیەوە، وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕۆژی دووشەممە 5ـی کانوونی دووەمی 2026، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بە فەرمانی ڕاستەوخۆی وەزیری تەندروستی، بابەتی تێکهەڵچوون لەو ناوەندە تەندروستییە بە وردی لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت." وەزارەتی تەندروستیی ئێران جەختی کردەوە کە پاراستنی ئاسایشی نەخۆشخانەکان و مافی نەخۆش و کادری دەرمان هێڵی سوورە و دەبێت نەخۆشخانە و ئەمبوڵانسەکان لە هەر جۆرە هێرش و گرژییەک پارێزراو بن.
لەلایەکی تەرەوە، ئاژانسی "فارس"ی نزیک لە سوپای پاسداران، هێرشی هێزە ئەمنییەکانی بۆ سەر نەخۆشخانەکە پشتڕاست کردەوە، بەڵام ڕایگەیاند خۆپیشاندەران نەخۆشخانەکەیان وەک "سەنگەر" بەکارهێناوە. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران لەناو نەخۆشخانە و دەوروبەری دەستگیرکراون و هێزە ئەمنییەکان هەوڵ دەدەن ئارامی بۆ ناوچەکە بگەڕێننەوە.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
کاتی باران بارینێکی دیکە ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مۆلیدە ئەهلییەکانی خانەقین
1 رۆژ پێش ئێستا
هێرشەکان بەردەوام بن دۆخەكە دەتەقێنێتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
هەسەدە گورزی کوشندەی لە هێزەکانی سوریا دا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەو وڵاتە ئاشکراکرا کە لەپشت هێرشی سووریایە
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه