Kurdistan Press - گۆڕانکاریی گرنگ لە یاسای پەروەردە دەکرێن گۆڕانکاریی گرنگ لە یاسای پەروەردە دەکرێن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گۆڕانکاریی گرنگ لە یاسای پەروەردە دەکرێن

ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاری سبەی خوێندنەوەی دووەمی تەواو دەبێت و دواتریش پەسەند دەکرێت کە خاڵی زۆر باشی تێدایە و کۆمەڵێک گۆڕانکاری دەکرێت.

ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان، گولستان باقی سلێمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بۆ پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاری لە پەرلەمانی کوردستان بەردەوامین لە خوێندنەوەی دووەم و تا ئێستا 168 ماددە خوێندنەوەی بۆ کراوە کە خۆی 182 ماددەیە و سبەی خوێندنەوەی دووەمی تەواو دەبێت و دواتر دەخرێتە دەنگدان و پەسەند دەکرێت.''

گولستان باقی سلێمان گوتیشی: ''چەندین گۆڕانکاریی تێدا دەکرێت کە بە یاسا ڕێک خراوە، بۆ نموونە، ئەوانەی دزە بە پرسیاری وەزارەی دەکەن سزایان بۆ دانراوە کە سێ ساڵ زیندانی دەکرێت و سزای ماددییشی هەیە و دوور دەخرێتەوە، چونکە ئەوە گلەییی زۆری لێ دەکرا و پرۆگرامی خوێندن پێویستە کەسانی شارەزا و پسپۆڕ پێداچوونەوەی پێدا بکەن و دایبنێن، بۆیە کە بوو بە یاسا کەس ناتوانێت هەڵە بکات لە پرۆگرامی خوێندن و ڕێزگرتن لە قوتابی کە چۆن مامۆستا وا بکات ژینگەیەکی ساخلەم بڕەخسێنێت و قوتابی بەردەوام بێت لە خوێندن و بەرانبەریش ڕێزێکی زۆر لە مامۆستا بگیرێت و قوتابخانە حکوومییەکان بە چ شێوازێک دابنرێن، بۆیە پێشتر ڕێنوێنی بوو، ئێستا دەبێتە یاسا.''

گوتیشی: ''جگە لەوەش، لەو یاسایەدا باسی ئەوەش کراوە کە بەڕێوبەر چۆن دابنرێت و لەسەر چ پێوەرێک بێت و بەشە وانەکان بۆ هەر خاوەن بڕوانامەیەک چۆن دابنرێت و چۆن بەسەر مامۆستایاندا دابەش بکرێت، ئەوانە هەمووی دیاری کراوە، بۆ ئەوەی میلاک ڕێک بخرێت، چونکە هەندێک کەم وانە دەڵێنەوە و هەندێکیش زۆر، بۆیە ئەوە ڕێک دەخرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا