Kurdistan Press - بەشەخۆراکی ئەم کەسانە دەبڕدرێت بەشەخۆراکی ئەم کەسانە دەبڕدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەشەخۆراکی ئەم کەسانە دەبڕدرێت

وەزارەتی بازرگانی عێراق، 13 توێژی کۆمەڵگەی دیاریکرد کە لە وەرگرتنی بەشەخۆراک بێبەش دەکرێن.

ستار جابری، بریکاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بە ئاژانسی فەرمی راگەیاند "13 توێژ لە بەشەخۆراک بێبەش کراون، لەوانەش خاوەن کۆمپانیاکان، ئەندامانی ژوورەکانی بازرگانی، یەکێتیی پیشەسازییەکان، پزیشکان، دەرمانسازان و ئەوانەی مووچەیان لە 2 ملیۆن دینار زیاترە، لەگەڵ چەند توێژێکی دیکە".

بەگوتەی جابری "لێکۆڵینەوەیەک هەیە کە هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەوە نەدراوە، سەبارەت بە میکانیزمی بڕینەکە لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە و بەستنەوە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت وەک دارایی، باج و گومرگ، بە ئامانجی دیاریکردنی شایستەکان و ناشایستەکان بەپێی ئەو پێوەرانەی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دانراون،" ئاماژەی بەوەشکرد، "نزیکەی چوار ملیۆن کەس لە دەرەوەی عێراقن و هێشتا بەشەخۆراکیان پێدەدرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه