وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوە کردەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمە دوایین وەرزی زستان دەبێت کە کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبدات.
ئەمشەو پێنجشەممە 25/12/2025، وەزارەتی کارەبا لە روونکردنەوەیەکدا هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە لە بەردەوامیدان بە چالاکییەکانی زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی و کارەبا و سازدانەوە لە تۆڕی کارەبای نیشتیمانی لەپێناو دابینکردنی کارەبا بە باشترین شێوە.
ئەوەش خراوەتە روو: "ئەم چالاکییانەش كێشەی 30 ساڵەی کارەبا بەیەکجاری بنبڕ دەکەن، و ئەمە دوایین وەرزی زستان دەبێت کەوا کێشەی پچڕانی کارەبا ڕووبدات."
روونیش کراوەتەوە: "ئێستا 70٪ی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکییان پێگەیشتووە و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو هەموو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کارەبای نیشتیمانی بەردەوامییان پێدەگات."
هەروەها وەزارەتی کارەبا سوپاسی پشوودرێژی و هاوکاری بەردەوامیی هاووڵاتیان دەکات.


وەڵام بدەوه