نرخی نەوتی ماڵان لە بازاڕی ئازاد لە هەولێر دابەزی، هۆكارەكەی پێوەندی بە دابەشكردنی نەوت لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەیە كە ئێستە جیا لەوەی رێژەیەكی زۆر دابەش كراوە، ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی نەوت بەسەر خێزانەكانی تریشدا بەردەوامە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 18ی كانوونی یەكەم، مام عەونی نەوتفرۆشە لە هەولێر، ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ نرخی نەوت ماڵان لە هەولێر دابەزیوە پێشتر بە 200 تا 205 هەزار هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخی نەوتی پلە یەك هاتووەتە 175 بۆ 180 هەزار دینار.
بە گوێرەی قسەی ئەو نەوتفرۆشە هۆكاری سەرەكی پێوەندی بە دابەشكردنی نەوت لەلایەن حكوومەتەوە هەیە كە ئێستە بریكارەكانی خۆراك كۆبۆنی سووتەمەنی بۆ خەڵك دروست دەكەن و بڕی شەش هەزار دیناریان لێ وەردەگرن، دوای تۆماركردن بە دوو هەفتە نەوت دەدرێتە ماڵان.
هەرزانبوونی نەوتی ماڵان دوابەدوای ئەوە دێت كە بە پاڵپشتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر لە خێزان نەوتیان لە بریكارەكان وەرگرتووە و ئێستە چاوەڕوان دەكرێ خێزانی زیاتر لەو بڕە سوودمەند بن كە 200 لیترە و لەلایەن بریكارەكانەوە دابەش دەكرێت.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه