بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی چوار،
لەڕێگەی تیمەکانی ڕێکخستنەوەی شەقام بەهەماهەنگی کارمەندانی پۆلیسی شارەوانی هەڵسان بە هەڵگرتنی چەندین زێدەڕۆیی لە شەقامی کۆنە فرۆشانی گەڕەکی هەڤاڵان …
هەروەها چەند شەقامێکی دیکەی نزیک پێنجی حەسارۆک و ئاگادارکردنەوەی خاوەن کار و دوکانەکانی گەڕەکی سەروەران و دانانی هێڵی سوور بۆ نەهێشتنی سەرپێچیەکان.
ئەم هەڵمەتە بەشێوەیەکی گشتگیر بەردەوامی دەبێت لە سنوری گشت شارەوانییەکان لەپێناو جوانترکردنی سیمای شار و باشترکردنی ڕێگاکانی هاتووچۆی شوفێران و هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی شەقامەکان.
وەڵام بدەوه