Kurdistan Press - کۆمیتەی ناوەندی پارتی چەند بریارێکی دەرکرد کۆمیتەی ناوەندی پارتی چەند بریارێکی دەرکرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆمیتەی ناوەندی پارتی چەند بریارێکی دەرکرد

ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان رای دەگەیەنێت كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی كۆمیتەكەدا بڕیاری پێكهێنانی شاندێك بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی فیدرالیی عێراق دراوە.

جوان رۆژبەیانی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی ئاماژەی بەوە كرد كە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ی ١٢ی ٢٠٢٥، كۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی و ئامادەبوونی هەردوو جێگرانی سەرۆكی پارتی كۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن كرد.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لە كۆبوونەوەكەدا دوو شاندی دانوستانكار بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی هەردوو حكوومەتی فیدرالی لە عێراق و هەرێمی كوردستان دراوە.

جوان رۆژبەیانی ئەوەی خستە ڕوو: ”شاندێكیان تایبەتە بە پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هەمان شاندەكەی پێشوو دەبێت، بەردەوامی بە گفتوگۆكان دەدرێت، بەڵام ئەمجارەیان بەپێی شایستەی هەڵبژاردن دەبێت، لەوانەیە شێوازی گفتوگۆكە زۆر جیاواز تر دەبێت لەوەی پێش هەڵبژاردن.“

جەختیشی كردەوە: ”شێوازی دابەشكردنی پۆستەكان گفتوگۆی لەسەر دەكرێ، بەڵام ئەگەر پێشووتر پارتی سازشی لەسەر هەندێك پۆست كردبێت بۆ راگرتنی باڵانس و پێكهێنانی حكوومەت، لەوانەیە ئەمجارەیان شێوازی گفتوگۆكە و ئەو دڵڕاگرتنە وەكوو پێشتر نەمێنێت، بەپێی ئیستحقاق و دەنگی پارتی و دەنگی لایەنەكانی تر گفتوگۆ لەسەر پۆستەكان دەكرێت.“

ئاماژەی بەوەش كرد كە لێژنەیەكی تایبەت بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغدا دروست كراوە، لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا ئەم شاندە دەست بە گفتوگۆكانیان دەكەن لەگەڵ عێراق.

لەبارەی پۆستی سەركۆماریش، جوان رۆژبەیانی گوتی: ”پۆستی سەركۆمار پشكی كوردە، مەرج نییە بۆ پارتی بێت یان بۆ یەكێتی بێت، لە دانوستانەكاندا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه