Kurdistan Press - دوو ڕۆژ مۆڵەت بە پارێزگاری کەرکوک دەدرێت دوو ڕۆژ مۆڵەت بە پارێزگاری کەرکوک دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دوو ڕۆژ مۆڵەت بە پارێزگاری کەرکوک دەدرێت

گەنجانی كوردی كەركووك كە ئەمڕۆ بۆ هەڵكردنی ئاڵای كوردستان چوونە لای پەیكەری پێشمەرگە و دواتر بە هێز بڵاوەیان پێ‌ كرا، دوو ڕۆژ مۆڵەت دەدەنە رێبوار تەهای پارێزگاری كەركووك، بۆ ئەوەی ئاڵای كوردستان هەڵبكات. 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەیەك گەنجی كوردی كەركووك، چوونە بەردەم پەیكەری پێشمەرگە لە دەروازەی شارەكە، بۆ ئەوەی ئاڵای كوردستان هەڵبكەن، بەڵام هێزێكی زۆر بڵاوەی پێ‌ كراو گەنجەكان كشانەوە. 

یەكێك لەو گەنجانەی ئاڵایەكی گەورەی كوردستانی هەڵگرتبوو راگەیاند، پارێزگاری كەركووك زۆرجار بەڵێنی داوە ئاڵای كوردستان دەخاتەوە دەستی پەیكەری پێشمەرگە، بەڵام بەڵێنەكەی نەبردووەتە سەر. 

هەروەك باسی لەوەیش كرد، ئێستە گەنجانی كوردی كەركووك بڕیاریان داوە دوو ڕۆژ مۆڵەت بدەن بە پارێزگار بۆ گەڕاندنەوەی ئاڵای كوردستان، ئەگینا كاردانەوەی تریان دەبێت. 

كەركووك بۆ كوردی نیشتمانپەروەر بەردەوام مەشخەڵ و كڵپەی ئازادی بووە، ئێستە بەزۆر دەیانەوێ‌ كورد لە شارەكەدا سەركوت بكەن، بەڵام بۆیان نەچووەتە سەر و ئەمڕۆیش هەروا چاوەڕوان دەكرێت ئەو گەنجە كوردانە بگەن بە ئامانجەكەیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه