دوای دوو کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکان، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ دەڵێ، بەهۆی دۆخی شارەکەوە ناتوانن دەوامی قوتابخانەکان ئاسایی بکەنەوە و پشوو درێژ دەکرێتەوە.
عەبدوڵڵا حەمەکاکەڕەش، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند : "لەگەڵ بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان کۆبووینەوە و هەمووان کۆکبوون لەسەر ئەوەی دۆخی سنوورەکە هی ئەوە نییە قوتابیان بگەڕێنەوە قوتابخانەکان".
لە دوای لافاوەکەی سێشەممە 9ـی ئەم مانگەوە، کە زیانی زۆری بە بەشێکی قوتابخانەکان، شەقام و ماڵانی سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری گەیاند، دەوام لە قوتابخانەکانی ئەو ناوچەیە راگیراوە، دوایین جار راگەیێندرا، تاوەکو ئەمڕۆ شەممە دەوام ناکرێت.
بەڕێوەبەری پەوەردەی چەمچەماڵ گوتی: "بەشێکی خێزانەکان لە ماڵانی دیکەدا دەژین، قوتابخانە، جانتا، دەفتەر و کتێب و پێداویستی بەشێکی قوتابیان لەنێوچوون، زیان بەر بەشێکی قوتابخانەکان کەوتووە، بۆیە هەنگاو بەهەنگاو کار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە دەکرێت پاشان بڕیاری دەوام دەدرێت".
عەبدوڵڵا حەمەکاکەڕەش ئاماژە بەوە دەکات، لە سبەیەوە کارگێڕیی قوتابخانەکان دەوام دەستپێدەکەنەوە و کار بۆ خاوێنکردنەوەی قوتابخانەکان و زانینی وردی ژمارەی زیانەکان دەکەن. گوتیشی: "هەنگاو بە هەنگاو پەیوەندی بە کەسوکاری قوتابیانەوە دەکرێت، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان و پێدانەوەی کتێب پێش دەستپێکردنی دەوام".
لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ 203 قوتابخانە هەن و بەشیکیان بەهۆی لافاوەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه