Kurdistan Press - بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان لە سەنتەری شاری هەولێر ئەو ئامێرەنە داندران بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان لە سەنتەری شاری هەولێر ئەو ئامێرەنە داندران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆ خزمەتی زیاتری هاوڵاتیان لە سەنتەری شاری هەولێر ئەو ئامێرەنە داندران

لە دوێنێوە لە سەنتەری شاری هەولێر ئامێرێكی جیاواز دانراوە، ئەوەش بووەتە پرسیاری هاووڵاتییان، ئەندازیارێكیش وردەكاریی ئامێرەكە ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ شەموو 13ـی كانوونی یەكەم، سێبوور ئیسماعیل ئەندازیاری میكانیكی،  رایگەیاند، ئەمەی دوێنێ‌ لەناو سەنتەری شار دانراوە، ئامێری كێوسكی شارستانیی زیرەك (Smart City Kiosk) ـە.

دەڵێت، ئەو ئامێرە زۆرجار لە شوێنە گشتییەكان (گۆڕەپان، سەردەمی شار، گەشتگوزار) دادەنرێت و ئەم كارانە ئەنجام دەدات بۆ پێشاندانی زانیاری گشتی، هەوا، هاتوچۆ، ڕێنوێنیی شوێنەكان، ئاگادارییەكان، Wi-Fi گشتی بۆ خەڵك، شەحنكردنی مۆبایل.

روونی كردەوە، ئەو ئامێرە كامێرا و سێنسەری چاودێری شار/ تۆماركردنی ژینگە (هەوا، گەرد، گۆڕانكاری هەوایە، دەنگدان یان ئاگاداركردنەوەی فریاكەوتن و پێوەندیی فریاكەوتن لە كاتی پێویست، ڕێكلام و پەیامی فەرمی ئیدارەی شار دەگەیەنێت.

دەشڵێت، بە گشتی ئەم ئامێرە بەشێكە لە سیستمی Smart City بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاری و پاراستنی شار

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه