Kurdistan Press - كاتی بارینی یەكەم باران راگەیەنرا كاتی بارینی یەكەم باران راگەیەنرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

كاتی بارینی یەكەم باران راگەیەنرا

شارەزایەكی كەشناسی بڵاوی كردووەتەوە ڕۆژ یەكشەم یەكەم باران بارین لە هەرێمی كوردستان دەبێت و كارەیگەری لەسەر زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی حەوتی تشرینی یەكەم، شاڵاو هیدایەت شارەزای كەشناسی بڵاوی كردووەتەوە، شەپۆلێكی باران بارینی لاواز و هەورە بروسكە هەندێ ناوچەكان دەگرێتەوە.

باسی لەوەش كرد، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بەتایبەتی ڕۆژی یەكشەم بەهۆی كارتێكردنی ناوچەیەكی پەستان نزمی لاوازی دەریای ناوەڕاست و هاتنی هەندێك شێی مەداری بڕێك باران لە ناوچە جیاوازەكانی سنووری هەولێر و ئیدارەی ڕاپەرین و دهۆك و مووسڵ دەبارێ.

روونی كردووەتەوە، ئەگەری شۆڕبوونەوەی ئەو شەپۆڵە هەیە بۆ هەندێ لە ناوچە شاخاوییەكانی سلێمانی و بەشێكی سنووری كەركووكیش.

بەگوتەی ئەو شارەزایەی كەشناسی، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەولاوە بارستە هەوایەكی ساردی لاواز لە ئەوروپاوە دادەبەزێتە سەر ناوچەكانمان و پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكان دادەبەزێت.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا