سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوەی ئەمشەوی نەخۆشخانەیەکی تایبەت لەشاری هەولێر، دەستبەجێ وێڕای پەیوەندی و هاتنە سەرهێڵ لەلایەن بەڕێز (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بەڕێز وەزیری تەندروستی لە ڕوداووی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانە تایبەتەکەی شاری هەولێر پرسیەوە، وەزیری تەندروستی ڕاسپارد بۆ هەر پێویستیەکی بەپەلە لەلایەن دمودەزگا پەیوەندارەکان بۆ پاراستنی گیانی نەخۆشان و زوو کۆنتڕۆڵکزدنی ئاگرەکە و کەمکردنەوەی زەرەروزیانی ئەم ڕوداوە و هیوای سەلامەتی بۆ هەمووان خواست بۆ دووربوون لە زەرەر و زیانی گیانی.
خۆشبەختانە تەواوی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا کە پێشبینی دەکرێت بەهۆکاری موەلدە و تەقینی تانکی گاز بووبێت وەکو ڕاپۆرتی سەرەتایی تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوون هیچ زەرەری گیانی نەبوو و هیچ کەسێک بریندار و لێکەوتەی تەندروستی نەبووە.
جێگای خۆیەتی سوپاس و دەستخۆشی لە پارێزگای هەولێر و سەرجەم تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمەکانی فریاکەوتنی پزیشکی و فریاگوزاری تەندروستی هەولێر و قائمقامیەت و شارەوانی بکەین کە لەماوەیەکی کورتدا کۆنتڕۆڵی ڕوداوەکەیان کرد و ئامادەیی تەواویان دەربڕی.
ڕاگەیاندنی
وەزارەتی تەندروستی
6 ئۆکتۆبەر 2022
وەڵام بدەوه