Kurdistan Press - هۆشداری ئەگەری لافاو هەیە هۆشداری ئەگەری لافاو هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری ئەگەری لافاو هەیە

هۆشداری.. بارانەکه بەهێزتر دەبێت

سالار حاجی عەلی شارەزا لە بواری کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو دوونزمە پاڵەپەستۆیەی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سور کە کاریگەریەکی زۆر بەهێزی هەبوو،
لەگەڵ شێیەکی زۆر لە باکوری زەریای ئەتڵەسی هاتنی بۆ ناوچەکانی عێراق وهەرێمی کودستان زۆر بەتایبەتی بۆتە هۆی باران بارینێکی زۆر و لە چەمو یان ڕووبارەکان لافاو دروست بووە ،
بەڵام جارێکی تر  لەئێستا بەدواوە بۆ شەو واتا بۆ ئەمشەو 9لەسەر 10ی مانگ قۆناغێکی تری شەپۆلی باران دەست پێ دەکاتەوە.

باس لەوەش دەکات، ڕێژەی بارانێکی زۆر لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کورستان دەبارێت ، وەک ناوچەکانی گەرمیان و ناوچەکانی هەڵەبجەو ناوچەکانی کەرکوک و ناوچەکانی شاری سلێمانی و لەگەل ناوچە شاخاویەکان،  لەگەڵ ناوچە سنوریەکان و ناوچە شاخاویەکی شاری هەولێر، چڕبونەوەی باران لافاو دروست دەبێت لەگەڵ بەشێکی ناوچەکانی شاری دهۆک، کاریگەری ئەم شەپۆلە بارانە تاڕۆژی پێنج شەممە بەردەوامەی دەبێت، دواتر بۆ ڕۆژانی دوایی کاریگەری  تەمەم و هەوری ناوخۆی ئەگەری دروست بوونی باران کەم

هەروەها جارێکی تر ئەگەر هەیە لە دوای 15ی مانگ بارستە هەوایەکی  ساردی جەسەری باکور دابەزێت،
پلەکانی گەرما دەچێتە ژێرسفر،
دەبێتە دروست بوونی شەپۆلێکی بەفرو باران و ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات ،
لە ناوچە شاخاویەکان بەفر دەبارێت ، ئەگەر هەیە بەفر نزیک سەنتەری دووشاری گەورەی هەرێمی کوردستان ببێتەوە وەک  شاری سلێمانی زنجیرە چیاکانی گۆیژەو ئەزمەڕو چیای پیرەمەگرون چیاکانی قەرەداغ ، لەگەڵ ئەوەش شاری دهۆک چیاکانی  ناوچە سنوریەکان و ناوچە شاخاویەکانی شاری هەولێر بەفر دەبارێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه