راگەێندراوێک لە پارێزگای هەولێر، دەربارەی شێواندی چەند قەبرێک لە قەبرستانی هەرمۆتە
سەبارەت بە شێواندنی ژمارەیە قەبر لە قەبرستانی کریستیانەکانی هەرمۆتە لە کۆیە، وێرای ئیدانە کردنی ئەو کارە، نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرۆشەوە هاتە سەر هێڵ و دەست بەجێ داوای لێکۆلینەوە پێویست دەکات بۆ دۆزینەوەی تاوانباران …
لەبەر رۆشنایی ئەو کارەش پارێزگاری هەولێر بریاری لێژنەی لێکۆلینەوەی پێکهێنا ..
لەسەر فەرمانی بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بریاری نۆژەنکرنەوەی گۆرستانەکە درا …
لە سەرەتادا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە یەکێک لە گۆرەکانی هەرمۆتە شێواندنی قەبری هونەرمەندی مەزن خاڵە سێوە بوو بێت، بەڵام دوای لێکۆلێنەوەو وردەکاری کردن
وەک قائیمقامی کۆیە بۆ پارێزگاری هەولێری روون کردەوە، کە گۆرەکەی خاڵە سێوێ نەبووە، بەڵکۆ 17 گۆری هاوڵاتیانی مەسیحی لە هەرمۆتە شێوێندراوە…
بۆ ئەم مەبەستە پارێزگاری هەولێر، وێرای تاکید کردنەوە لەسەر پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە کوردستان، هاوکات بریاری لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوەدا بەسەرپەرشتی قائیمقامی کۆیەو لایەنە پەیوەندارەکانی کۆیە لە پۆلیس و شوێنەوارو رۆشنبیری کۆیە، ئەوەش بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو کارە قێزەون و نامرۆڤانە و ئاشکرا کردن و دادگایی کردنیان …


وەڵام بدەوه