Kurdistan Press - ئەمریکا بۆ پێشمەرگە و ناوخۆ: دژی تێکدەرانی سەقامگیری هەماهەنگیتان لەگەڵ دەکەین ئەمریکا بۆ پێشمەرگە و ناوخۆ: دژی تێکدەرانی سەقامگیری هەماهەنگیتان لەگەڵ دەکەین | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا بۆ پێشمەرگە و ناوخۆ: دژی تێکدەرانی سەقامگیری هەماهەنگیتان لەگەڵ دەکەین

باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بەرپرسێکی باڵای سەربازیی وڵاتەکەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و جەختی لە پاراستنی سەقامگیریی وڵات کردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی باڵوێزخانەیئەمریکا، "کۆلۆنێڵ باگلی"، گەورە بەرپرسی بەرگریی ئەمریکا، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتی بووە لە "بەهێزکردنی هەماهەنگییەکان دژی ئەو لایەنە زیانبەخشانەی (Malign actors) کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیریی عێراق و بەئامانجگرتنی ژێرخانە هەستیار و گرنگەکانی وڵاتەکەیە."
باڵوێزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان پابەند دەمێنێتەوە بە پشتیوانیکردنی هەوڵە ئەمنییەکان و بەهێزکردنی سەروەریی عێراق.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ماوەیەکە هێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکان و ژێرخانەکان لە عێراق و ناوچەکە زیادیان کردووە و ئەمریکا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی هاوبەشە ناوخۆییەکانییەوە رێگری لەو مەترسییانە بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا