Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت پارەیەکی زۆر خەرجکرا سەرۆکی حکومەت پارەیەکی زۆر خەرجکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت پارەیەکی زۆر خەرجکرا

پارەیەكی زۆر بۆ رێگەی هەولێر- كۆیە خەرج كرا

بە ڕەزامەندیی سەرۆكی حكومەت، 117 ملیار دیناری تر بۆ دووسایدی هەولێر- كۆیە تەرخان دەكرێت، ئەوەش وا دەكات پڕۆژەكە خێرا بكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە ڕاگەیەندراوێکدا پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر - كۆیە ڕەزامەندییدا لەسەر جێبەجێکردنی هەشت کیلۆمەتری بەشی کۆتایی پڕۆژەکە بە گوژمەی 117 ملیار دینار.

بە جێبەجێكردنی ئەم قۆناغەش، ڕێگاکە دەگاتە ناوشاری کۆیە و دەبەسترێتەوە بە شەقامی 60 مەتریی شارەكە کە بڕیارە لە داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

دەشڵیت: ئەم بەشەی ڕێگاکە کە تەواوکاریی ڕێگای هەولێر - کۆیە بەرەو سلێمانی دەبێت، بە هەمان ڕەوش و پێوەری بەرزی ئەندازیاری جێبەجێ دەکرێت، هەر سایدەی سێ ڵاینە، بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆی هاووڵاتیانیش چەندان بەرزەپرد لەخۆ دەگرێت.

ڕاشیگەیاند، ڕێگای كۆیە - هەولێر، بە شادەماری ڕێگاكانی كوردستان دادەندرێت، پڕۆژەیەكی ستراتیژی ڕێگاوبانی كوردستانە و بەشێكە لە تۆڕی شادەماری ڕێگاوبانی کوردستان و پایتەختی هەرێمى كوردستان دەبەستێتەوە بە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكان، لە هەولێریشەوە بەرەو پارێزگای دهۆك، بەبڕیاری مەسرور بارزانى، سەرۆك وەزیرانى هەرێمى کوردستان، بە گوژمەی ( 560 ملیار و 446 ملیۆن دینار ) جووتسایدی هەولێر-کۆیە دەستی پێکردووەو لە ئێستادا نزیکی 30%ی کارەکانی تەواو بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا