سوودانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کۆرمۆڕی پەسەند کرد.. هێرشبەران دەستنیشان کراون بەڵام ناویان ئاشکرا نەکراوە
لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆڕ لە پارێزگای سلێمانی، کۆتاییهاتنی کارەکانی و پەسەندکردنی ئەنجامەکانی لەلایەن فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاگەیەنراوێک، محەمەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیەی پەسەند کردووە کە دوو ڕۆژ دوای ڕووداوەکەی هەفتەی ڕابردوو دەستی پێکردبوو.
لیژنەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرشبەران دەستنیشان کراون، بەڵام ناسنامەیانی ئاشکرا نەکردووە. لەبری ئەوە، شەش ڕاسپاردەی بۆ پاراستنی کێڵگەکە لە داهاتوودا پێشکەش کردووە.


وەڵام بدەوه