هەفتەی داهاتوو هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگە دابەش دەکرێت. کە بڕەکەی لە 76 هەزار دینارەوە زیاد کراوە بۆ 95 هەزار دینار بۆ هەر پێشمەرگەیەک، پارەکەش زۆربەیان لەڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.
ئەمریکا و هاوپەیمانان جگە لە پێدانی هاوکاریی لۆجیستی و سەربازی، تاوەکو 01-01-2026 مانگانە 13 ملیار و 500 ملیۆن دینار وەک هاوکاریی دارایی بۆ لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابین دەکەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند ئەم مانگە زیاتر لە 76 هەزار پێشمەرگە لە هاوکارییەکە سوودمەند دەبن و هەر پێشمەرگەیەک بڕی 95 هەزار دیناری پێدەدرێت. هاوکارییەکە سەرەتا زیاتر لە 400 هەزار دینار بوو بە ژمارەیەکی کەمی پێشمەرگەکانی لیوا هاوبەشەکان دەدرا، بەڵام مانگ لەدوای مانگ لەدوای بەرەوپێشچوونی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ژمارەی ئەو پێشمەرگانەی خرانە ژێر چەتری وەزارەت زیاتر بوو، واتا هاوکارییەکە پێشمەرگەی زیاتری دەگرتەوە، مانگی ڕابردوو بڕی هاوکارییەکە بۆ هەر پێشمەرگەیەک 76 هەزار دینار بوو، ئەم مانگەش زیاد کراوە بۆ 95 هەزار دینار. پارەکەش زۆربەیان لەڕێگەی هەژماری من وەری دەگرن.
وەزارەتی پێشمەرگە جەختی کردەوە، هاوکاریی ئەمریکا و هاوپەیمانان لەڕووی دارایی و لۆجستییەوە بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.


وەڵام بدەوه