لیژنەی بەدواداچوونی موەلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، خشتەیەكی نوێی كارەبای ئامادە كردووە بۆ ئەم مانگە، بەپێی ئەو خشتەیە پێدانی كارەبا كەم دەكرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم شەشی تشرینی یەكەم، بەپێی ئەو خشتەیەی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر بڵاوی كردووتەوە، ئاگاداری بۆ خاوەن موەلیدەكانی ناو شاری هەولێر و دەوروبەر، لە حەوتی تشرینی یەكەم خشتەی كارەبا گۆڕا.
باس لەوەش كراوە، گۆڕانكاری لە بەرنامەی پێدانی كارەبای موەلیدە كراوە و بەم شێوەیە دەبێت:
بەیانیان
6:30 ی بەیانی تا 8:00 بەیانی دەبێت
12:00ی نیوەڕۆ تا 2:00ی شەو دەبێت
ڕۆژانی پشوو و هەینی
سەعات 10:00 بەیانی تا 2:00 شەو دەبێت
ئەم كاتانەی دیاری كراوە لە خشتەكەدا، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی نەبوو، دەبێت مولیدە كار بكات.
بڵاوكردنەوەی ئەو خشتەیە لە كاتێكدایە، مانگی ئەیلوول بڕی 17 هەزار دینار پارەی كارەبا بۆ هاووڵاتییان هاتووەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو پارەیە كەمتر بێت ئەو بڕیارە دراوە.
وەڵام بدەوه