پەیامی سەرۆک بارزانی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان، ماڵباتی قنجۆ عەبدولجەبار ڕێكانی..
بە داخ و دڵگرانییەوە، هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و كەسایەتیی وڵاتپارێز (قنجۆ عەبدولجەبار ڕێكانی)ـم پێگەیشت.
بەو بۆنەیەوە، سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی ماڵباتی تێكۆشەر و هەموو هەڤاڵ و هاوسەنگەری خودا لێی ڕازی بێت دەكەم و هاوبەشی خەمیانین.
داوا لە خودای مەزن دەكەم، گیانی خودا لێی ڕازی بێت بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و دڵنەوایی و ئارامی بداتە هەموو لایەک.
إنا لله وإنا اليه راجعون
مەسعود بارزانی
3ـی 12ـی 2025


وەڵام بدەوه