Kurdistan Press - بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا قسەی کۆتایی لەسەر هەرێم کرد بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا قسەی کۆتایی لەسەر هەرێم کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا قسەی کۆتایی لەسەر هەرێم کرد

لە میانی مەراسیمی کردنەوەی باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دووپاتی کردەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش و ستراتیژی بنیات نراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، مایکڵ ڕیگەس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە وتارێکدا لە کاتی کردنەوەی گەورەترین کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەی لە جیهاندا، ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند: "لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرژەوەندیی هاوبەشمان هەیە و پەیوەندییەکانمان پتەون.

بەرپرسە باڵاکەی واشنتۆن ئاماژەی بەوەش کرد کە دروستکردنی ئەم کۆمەڵگە دیپلۆماسییە گەورەیە لە هەولێر، پەیامێکی ڕوونی پابەندبوونی ئەمەریکایە بە مانەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ گەل و حکومەتی هەرێمی کوردستان.

مایکڵ ڕیگەس جەختیشی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان وەک هاوبەشێکی سەرەکی دەمێنێتەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری و برەودان بە دۆخەکە، و گوتیشی: "ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی پێکەوە کار بۆ داهاتوویەکی باشتر بکەین

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه