Kurdistan Press - هۆشداریەک بۆ خانەنشینان هات هۆشداریەک بۆ خانەنشینان هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداریەک بۆ خانەنشینان هات

وەزارەتی دارایی هۆشدارییەک دەداتە ئەو خانەنشینانەی کە پێش ساڵی 2025 خانەنشین بوون و شەش ئیکرامییەکەیان وەرنەگرتووە.

ساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران خانەنشین بوون، بەشێک لەوانەی مەرجی 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە، شەش مووچەی بنەڕەتی ئیکرامییە دەیانگرێتەوە، بەشێك لەوانە لە مانگەکانی ڕابردوودا شەش مووچەکەیان وەرگرتووە، و بەشێکی دیکەشیان تاوەکو ئێستا ماون. 

 سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو بڕیاری خەرجکردنی شەش مووچەکەیان دەرچوو و بەشێکی زۆری خانەنشینانی نوێ وەریانگرت.

 سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "دابەشکردنی ئیکرامیەی شەش مووچە بەگوێرەی تەمەنی خانەنشینیان دەبێت واتا ئەوانەی 62 ساڵن خەرج دەکرێت کە تەواو بوون 63 ساڵییەکان شەش مووچەکە وەردەگرن."

بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو خانەنشینانە دەبێت سەردانی ئەو فەرمانگەیە بکەن کە پێش خانەنشین بوون خزمەتی وەزیفیان لێکردووە و دڵنیایی وەرگرن لەسەر ئەوەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە و کەی بۆیان خەرج دەکرێت، ئەو خانەنشینانەی شەش مووچەی بنەڕەتی ئیکرامییە دەیانگرێتەوە مەرجە 180 ڕۆژ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەبێت.

- سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند، "پرۆسەی پێدانی شەش مووچە بە خانەنشینانی ساڵی 2024 دەمێکە تەواوبووە، ئەو خانەنشینانەی تاوەکو ئێستا وەریاننەگرتووە یان مەرجەکان نایانگرێتەوە یان کێشەیەکی دیکەی ژمێریارییان هەیە، پێویستە سەردانی فەرمانگەکەیان بکەن."

- سەبارەت بە خانەنشینانی نوێ ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەدا، کە بەشێکی کەمی خانەنشینانی ساڵی 2025 ماون ئیکرامەی شەش مووچە وەرگرن، ئەوانی دیکە هەموویان تەواو بوون

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه