Kurdistan Press - پیلانی یەکێتی ئاشکرادەکرێت پیلانی یەکێتی ئاشکرادەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پیلانی یەکێتی ئاشکرادەکرێت

فەرماندەیەكی باڵای یەكێتی نامەیەك بڵاو دەكاتەوە و تێیدا چەند زانیارییەكی گرنگ بۆ ئەفسەر و كادرانی یەكێتی ئاشكرا دەكات و دەڵێت، یەكێتی ماوەیەكی زۆرە لە هەڵەیەكی گەورەدایە و بەردەوام هەڵەی زیاتر دەكات.

ئەمڕۆ سێشەم دووی كانوونی یەكەم، "ح، م" لیوای خانەنشینی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە یەكەی 70 دەڵێت، بەڕێزان هێز و پێشمەرگە و قارەمان و كوڕی هەژار و نەداری حزبەكەم، ئاسایش و پۆلیس و هاووڵاتییانی دڵگەرمی حزبەكەم، تەنیا ئەم نامەیەم بخوێننەوە با وەك تڕی بن گۆم نەڕۆن بۆ مانەوەی ئەم فیرعەونانە.

لە نامەكەیدا دەڵێت، یەكێتی ماوەیەكی زۆرە لە هەڵەیەكی گەورەدایە و بەردەوام هەڵەی زیاتر دەكات، ئێستە و دوای ئەم هەموو فاوڵەی وەك تیرۆركردنی هاوكار جاف و موراد كانی كوردەیی و ئاكام عومەر و ڕاونانی دنیایەك فەرماندە و كارەساتی لالەزار و دواتر كۆرمۆر، ئێستە هاوپەیمانان داوا لە یەكێتی دەكەن هێزەكانی ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە بكات و بكرێت بە فیرقە، هێز لە دەستی خەڵكدا نەمێنێت و بە هەوەسی خۆیان خەڵك بگرن و خەڵك بكوژن.

روونی كردووەتەوە، یەكێتییەكەی ئێمە و ئێوە زیانمەندە، بەڵام دەركەوت هێزەكانی یەكێتی ماوەیەكە بە لاڕێدا دەڕوات و هەموو گیانیان موخالەفەیە، هەم لە ڕووی پلەی نایاسایی و هەم لە ڕووی كەسی تێكەڵبوو بە تاوان و داواكراوی نێودەوڵەتی

ئاماژە بەوەش دەكات، ئێستە دوا وادەی یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەیە و ئەمەریكا چاودێری یەكگرتنەوەی هێزەكان دەكات و ئێرانیش ڕێگرە لەو هەنگاوە، یەكێتی كۆماندۆ و دژەتیرۆی پێ تەسفیە دەكرێت و دەخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، لەو حاڵەتەدا وەهاب و فەرماندەكانی دژەتیرۆر چارەنووسیان دیار نییە، دیار عومەر و هاوڕێكانی پلەكانیان ڕاست نییە و دەكرێنەوە بە ئەفسەری ئاسایی و شمولی پۆستی فەرماندەیی ناكەن.

بە گوتەی ئەو ئەفسەرە خانەنشینە، بەم یەكگرتنەوەیە ئێران و چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەم سنوورە لاواز دەبن و دەچنەوە ژێر هەژموونی یاسای سەروەری هەرێمی كوردستان و عێراق، هێز دەگەڕێتەوە قاڵبی یاسایی خۆی، بەم شێوەیە شار ئارامی بۆ دەگەڕێتەوە و كارمەندی هێزی تەناهی ناتوانێت بە دەمانچەوە بچێ چا بخواتەوە و چایچی بكوژێت، دەسەڵات و یاسا دەگەڕێتەوە بۆ پۆلیس و ئاسایش

لەبارەی ئەو رێگرییانەی لەو هەنگاوە دەكرێت دەڵێت، ئێران لە ڕێگەی یەكێتی و سەرۆكی یەكێتییەوە دەیەوێت ڕێگری لەم هەنگاوە بكات، یەكێتی و سەرانی سەرلێشیواوی حزبەكەم دەیانەوێت هەر چۆنێكە شەڕێك دروست بكەن، چەند گەنجێكی نەزان و كوڕە هەژار بدەن بە كوشت و لە ڕێگەی میدیاكانەوە، هەوڵی نانەوەی شەڕێكی ناوخۆ دەدەن بۆ ئەوەی حاڵەتی لە ناكاو ڕابگەیەنن و ڕێگە لەم گۆڕانكارییە یاساییە بگرن.

لە نامەكەیدا هاتووە، تكایە ئێوە گەنجی خوێنگەرمی ئەم وڵاتەن و من ئەزموونی 40 ساڵ خەباتم لەگەڵ جەنابی مام جەلال و شەڕی ناوخۆ هەیە و تا ئێستەش بەردەوامم لە یەكێتیبوونم، تكام وایە بە قسەی ئەم حزب و كەسانە مەخەڵەتێن و جەرگی دایك و باوكتان مەسووتێنن.

لە كۆتایی نامەكەیدا هاتووە، گەمەكە گەورەترە لەوەی ئێمە مووچەی 30 مانگمان فەوتاوە و ئەمانیش بە دەستی وڵاتانی دەرەوە دەیانەوێت بماندەن بە كوشت، بە وتاف و دڵگەرمی و سۆز، مێژووی 40 ساڵی پێشووم ئەزموونە كە هەر خەڵكیان داوە بە كوشت و خۆیان ماونەتەوە، وەك فیرعەون ژیاون و دایك و خوشك و باوك و برای هەزارانی وەك ئێوەم بینی ئێستە نۆرەی دوور و درێژ دەگرن، بۆ شەهیدانەی كوڕەكەیان یان براكەیان كە شەڕی ناوخۆ بە فیكەیەكی فەرماندەكەیان ڕۆیشتن و جەنازەكەیان هاتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا