لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی رەزامەندی درا بە تەرخان کردنی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست
سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە نوسراوێکدا کە دەست ئێمە کەوتووە کە واژووی د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی بەسەرەوەیە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت گوزار کراوە لە رۆژی 26ی 11ی 2025 واژووکراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لەسەر فەرمانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون بە فەرمانبەرانی گرێبەست لە دام و دەزگا فەرمیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەک کە ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە ماوەی خزمەتی کردەییان لە 8 ساڵ کەمتر نەبێت.
ئەوەش لە نوسراوەکەدا هاتووە کە بە هەمان مەرج و ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان ئەم فەرمانە جێبەجێ دەکرێت.


وەڵام بدەوه