Kurdistan Press - سوودانی پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە کرد سوودانی پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی پەیوەندی بە مەسرور بارزانییەوە کرد

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە پێ گەیشت و بڕیار درا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27/11/2025، مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵەوە پێ گەیشت, سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، بە توندترین شێوە هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە و شەرمەزار کرد و بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراقی ناو برد.

هەروەها بڕیار درا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا دەستبەکار بێت بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی هێرشبەران و بەسزاگەیاندنیان.

درەنگانی شەوی ڕابردوو 26/11/2025، لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ، کێڵگەی غازی کۆرمۆر بە مووشەك كرایە ئامانج، هێرشەكە کۆگایەکی ناو کێڵگەکەی کردە ئامانج و بەهۆیەوە ئاگری گرت و بەرهەمهێنان ڕاگیرا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا