Kurdistan Press - هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیەنێت کە بەهۆی چاککردنەوە لە تۆڕی کارەبا لەچەند مانگی داهاتوودا، بەشێک لە هاووڵاتییان بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبایان دەپچڕێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە هاووڵاتییان دەكات، كە خۆیان لە پڕۆژەی ڕووناكیدا تۆمار بكەن، بۆ ئەوەی لە كاتی چاككردنەوەی تۆڕی كارەبادا، كورتەنامەی ئاگاداری بۆ بچێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی 11ـی 2025، وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "وەک بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆژەی ڕووناکی، کاری چاککردنەوەی پێویست بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت بۆ تۆڕی کارەبا کە سوودی دەبێت لە باشترکردنی خزمەتگوزاری کارەبای نیشتمانی."

دەشڵێ: "لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانی سازدانی تۆڕی کارەبا لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوە، دەکرێت بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبا بپچڕێت."

وەزارەتی کارەبا هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە لەکاتی هەر پچڕانێکی کارەبا، هەموو خزمەتگوزاری و ژێرخانە سەرەکییەکان بەردەوام دەبن لەکارکردن و تیمەکان کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا بەزووترین کات. بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات كە پشوو درێژ بن لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدانەوەی تۆڕەکانی کارەبا

جێی باسە، لەکاتی ڕوودانی هەر پچڕانێکی پلان بۆ داڕێژڕاو، وەزارەتی کارەبا پێشوەختە هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە. بۆیە وەزارەتی کارەبا هانی هاووڵاتییان دەدات کە خۆیان لە پڕۆژەی ڕووناکیدا تۆمار بكەن، بۆ ئەوەی کورتەنامەی ئاگادارییان پێ بگات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا