Kurdistan Press - پارتی بریارە گرنگەکە دەدات پارتی بریارە گرنگەکە دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارتی بریارە گرنگەکە دەدات

پارتی بەڕژدی بۆ پێكهێنانی كابینەی 10ی حكوومەتی هەرێم كەوتووەتە خۆی، بەمنزیكانە كۆمیتەی ناوەندی بەئامادەبوونی سەرۆك بارزانی كۆ دەبێتەوە، ئاگاداری پەرلەمانتارەكانیشی كردووە لەم ماوەدا گەشت نەكەن.

ساڵێك زیاترە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كراوە، تا ئێستە نەتوانراوە كابینەی نوێی حكوومەت پێكبهێنرێت و داودەزگاكانی هەرێم نوێ بكرێنەوە و پەرلەمان چالاك بكرێتەوە، ئەمەش كێشەیەكی رژدە بۆ قەوارە گرنگەكەی هەرێمی كوردستان.

هەفتەی داهاتوو كۆمیتەی ناوەندی پارتی بەئامادەبوونی سەرۆك بارزانی كۆ دەبێتەوە، بڕیاری دەستپێكردنەوەی دانوستاندنەكان لەگەڵ یەكێتی و لایەنەكانی تریش دەدات.

پارتی هەر لە سەرەتاوە نەرمیی زۆری نواند تا بەزووترین كات كابینەی نوێی حكوومەت پێكبێت، بەڵام یەكێتی لەمپەری زۆی دروست كرد. لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان كۆ بووەوە و داوایان لێ كراوە، لەم ماوەیە هیچ ئەندامێك گەشتی دەرەوە نەكات و بەهیوای ئەوەی بەزووترین كات دانیشتنی پەرلەمان بكرێت.

بەپێی زانیارییەكان، پارتی لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی لایەنەكان دەكات و داوا لە هەمووان دەكات پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكوومەت، هاوكات گفتوگۆكانی پارتی و یەكێتیش دەست پێ دەكەنەوە، بەڵام پارتی سوورە لەسەر ئەوەی لە ماوەیەكی دیاریكراودا رێككەوتن بۆ پێكهێنانی حكوومەت لەگەڵ یەكێتی بكات، ئەگەر یەكێتی وەك پێشتر كات بكوژێت، پارتی هەوڵی جێگرەوەی یەكێتی دەدات تا خۆیان بەتەواوی یەكلای دەكەنەوە بڕیاری بەشداریی حكوومەت دەدەن.

هاوكات پارتی لەگەڵ نەوەی نوێ و یەكگرتوو، گەڕێكی رژدی گفتوگۆ دەست پێ دەكات تا بەشداریی حكوومەت بكەن، لە دواجاریشدا پارتی بەهیوایە لەگەڵ رێككەوتن لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم، پۆستەكانی بەغداش بەرێككەوتن پڕ بكرێنەوە، بۆی گرنگە كورد لە بەغدا بەیەك هاوپەیمانی كوردی كارەكانی بكات، لەسەر ئەمەش گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان دەكات.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا