یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی كوردستان داوای كردنەوەی دەرگاكانی گفتوگۆ لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن.
ئەمڕۆ سێشەم 25ی تشرینی دووەم، كاروان گەزنەیی گوتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ساز كرد، گوتی، دەرگای گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی كوردستان با كراوە بێت. بە گوتەی ئەو " ئەوان وەك یەكێتی رێگر نین لە پێكهێنانی حكوومەت تەنیا ئەوەیە ئەو بەڵێنانەی بە خەڵكیان داوە لەناو پڕۆژەكاندا شوێنی بكرێتەوە".
لەلایەكی ترەوە هەر ئەمڕۆ سەرچاوەیەك ئەوەی خستە ڕوو، یەكێتی گەیشتووەتە ئەو قۆناغەی ئێستە داوای كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن.
ڕوونیشی كردەوە كە دوای ئەوەی یەكێتی پەیامی ئەوەی پێگەیشت كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دووبارە بكرێتەوە ترسی لێ نیشتووە و دەیەوێ ئەو قۆناغە تێپەڕێت كە ڕووی داوە.
لێدوانی گوتەبێژی یەكێتی بۆ كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ لەكاتێكدایە كە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق شانازی بە دواخستنی پێكهێنانی حكوومەتەوە دەكرد


وەڵام بدەوه