Kurdistan Press - نەوەی نوێ قسەی خۆی کرد نەوەی نوێ قسەی خۆی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نەوەی نوێ قسەی خۆی کرد

نەوەی نوێ‌ لەبارەی بەشداری لە كابینەی نوێ‌ قسەی خۆی كرد و دەڵێت، سەرۆكەكەمان لە گرتووخانە بڕیار لەسەر ئەوە دەدات، ئەوەیش وەڵامێكی چاوەڕوان نەكراو بوو بۆ یەكێتی.

ئەمڕۆ سێشەم 25ـی تشرینی دووەم، فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رای گەیاند، ماوەی چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوە هەیە نەوەی نوێ بڕیاری داوە بەشداریی حكوومەت بكات. ئەو دەنگۆیانە رەت دەكەینەوە و هیچ بڕیارێكیان نەداوە.

دەشڵێت، بۆ بەشداریكردن یان نەكردن لە حكوومەت و بڕیاردان لەو بابەتە، شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جووڵانەوەی نەوەی نوێ یەكلای دەكاتەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، لە هەندێك دەزگا كە بە پارەی دزراوی میلەت بەڕێوە دەچن، هەندێك دەنگۆ هەیە و دوورن لە راستییەوە، وەك فراكسیۆنی نەوەی نوێ باڵیان نییە و یەكگرتوون و بەیەكەوە بڕیار دەدەن، شاسوار عەبدولواحید هەر بڕیارێك بدات، ئەوان پابەند دەبن پێیەوە و جێبەجێی دەكەن.

ئەوەش وەڵامێكی چاوەڕوان نەكراو بوو بۆ یەكێتی، چونكە پێی وابوو لە ژێر گوشاری ئەو حزبە، ئێستە بەبێ‌ یەكێتی ناتوانێ هیچ بڕیارێك بدات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا