Kurdistan Press - نوێنەرانی کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی گەیشتە لاى سەرۆک بارزانى نوێنەرانی کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی گەیشتە لاى سەرۆک بارزانى | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نوێنەرانی کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی گەیشتە لاى سەرۆک بارزانى

ڕۆژی چوارشەممە 19ـی تشرینی دووەمی 2025 لە شاری دهۆک سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە شاندێکی نوێنەرانی کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە دۆزی نەتەوەی کورد لەسەرووی هەموو شتێکە و بایەخدان بە ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوە لە چوارچێوەی ئەم ستراتیژیەدایە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی تیشکی خستە سەر گرنگی کۆنفدڕاسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کە لە دەرەوە ڕۆڵی گەورە دەگێڕن له بوارە زانستییە جۆراجۆرەکان و لەم ڕووەوە جێ پەنجەیان دیار و بەرچاوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بارزانی تیشکی خستەسەر مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و ئیرادەی گەلی کورد لە پێناو مانەوەو بەرگریکردن لە ناسنامە و خەبات لە دژی زۆرداری هەروەها ڕۆڵی ئاشتیخوازانەی گەلی کوردستان کە هەموو کات پێشوازی لە هەموو هەوڵێکی ئاشتی کردووە هەرگیز پەلاماردەر نەبووە ئەمەش وایکردووە کوردستان ببێتە ناوچەیەکی گرنگی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان سەرجەم ئایین و مەزهەبەکان ئەم فەرهەنگەش دەبێت بپارێزرێت و دەستی پێوە بگیرێت.

سەرۆک بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لە مەترسیەکانی ماددەی هۆشبەر کرد لەسەر هەرێمی کوردستان، کە دوژمنان بە پیلان و بەرنامە هەوڵی بڵاوکردنەوەی دەدەن رایگەیاند دەبێت زۆر بە تووندی ڕووبەڕووی ببنەوە، هاوکات بە گرنگیەوە باسی لە هەنگاوە خزمەتگوزاریەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئاو و کارەبا و ڕێگاوبان کرد 
سەرۆک بارزانی پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپاتکردەوە و بە گرنگیشی زانی هەموو کوردستانیان کار بکەن بۆ ئەوەی دۆستی زیاتر بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان پەیدا بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه