Kurdistan Press - هەڵمەتی دابەشکردنی نەوتی ماڵان بەردەوامە هەڵمەتی دابەشکردنی نەوتی ماڵان بەردەوامە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەڵمەتی دابەشکردنی نەوتی ماڵان بەردەوامە

بە نرخی پاڵشتی حكوومی، نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 337 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی كوردستان دابەش کراوە.
وەزارەتی سامانە سروشتیەكان، بڵاوی كردەوە: "تاوەكو ئەمڕۆ زیاتر لە 67 ملیۆن بەرمیلی نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 337 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی كوردستان دابەش کراوە."
ئاماژەی بەوەش داوە، زۆرترین نەوت لە پارێزگای هەولێر دابەش كراوە كە بڕەكەی 21 ملیۆن لیتر بووە، كەمترینیش لە ئیدارەی زاخۆ بووە بە ملیۆنێك و 564 لیتر.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، لە دهۆك و زاخۆ 15 ملیۆن و 333 لیتر نەوتیان لە عەمبارەكان ماوە، لە هەولێر و لە سۆران زیاتر لە 3 ملیۆن و 775 لیتر و لە سلێمانی و هەلەبجەش 6 ملیۆن و 581 لیتر نەوت لە عەمبارەكان ماوە و ئەویش دابەش دەكرێت.
هەر خێزانێك 200 لیتر نەوتی سپی وەردەگرێت و 103 هەزار و 500 دیناریشیان لەبەرامبەردا لێ وەردەگیرێت."
پێشتر کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ڕایگەیاند: " لەسێ ساڵی پێشوودا، بە نرخی پاڵپشتی نەوت دابەش کراوە، لە هەندێک شوێن ساڵانە دوو بەرمیل نەوت بە ماڵان دراوە و ئەمساڵیش بە نرخی پاڵپشتی دەدرێت."
ئەوەشی خستەڕوو: "لە مانگی شەش داواکارییمان دایه سەرکی حکوومەت ڕەزامەندیی داوە ئەمساڵیش بە نرخی پاڵپشتی نەوت دابەش بکرێت."
وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشکراشی کرد: "ساڵانە 267 ملیۆن لیتر نەوتمان دابەش کردووە و بەغدا لە باشترین حاڵەتدا نەوتی سپیمان بۆ بنێرێ، تەنیا 50 ملیۆن لیتر دەنێرێت."

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا