بەگوێرەی یاسا لە 25ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك، سەرجەم خەرجییەكانی حكوومەتی فیدراڵی عێراق ڕادەگیرێت، ئەمەش مەترسیی بۆ مووچەكانی مانگی 11 و 12ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دروست دەكات.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەكان، سبەی دووشەم 17ی تشرینی دووەم محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، پێش ئەوەش كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكرێت، واتە كۆبوونەوەكە رۆژێك پێش دەخرێت.
بەپێی هەواڵی میدیاكان، سوودانی وەك نیازپاكی دەیەوێت كۆبوونەوەكە بكرێت و بڕیاری ناردنی مووچە بدرێت، ئەوجا بێتە كوردستان و رووی ئەوەی هەبێت لەگەڵ سەركردایەتیی پارتی قسە بكات، باسی پێكەوە كاركردن لە حكوومەتی داهاتووی عێراق بكات.
ئەوە لە كاتێكدایە لە كابینەكەی سوودانی كە بەپاڵپشتی كورد پێكهات، مووچەی چوار مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرج نەكراوە و بەئەگەری زۆر دوو مووچە دەفەوتێن، چونكە تەنیا 40 ڕۆژ ماوە بۆ داخستنی ساڵی دارایی عێراق.
هاوكات لە كابینەكەی سوودانی زۆرترین فشاری دارایی خرایە سەر هەرێمی كوردستان، هەر لە كابینەكەی ئەویشدا باسی نەمانی هەرێم و گەڕانەوەی پارێزگاكانی كوردستان وەك یەكەیەكی ئیداری بۆ سەر بەغدا كرا.
سوودانی بۆ مەرامی سیاسیی خۆی كە لەم سێ ساڵەدا هەرچی كردووە، هەر بەو مەبەستە بووە و ئەمەش لای چاودێران و كوتلە سیاسییەكان ئاشكرایە، چونكە وا دەركەوت لەم سێ ساڵەدا تەواوی حكوومەت و سامانەكەی بۆ كوتلە سیاسییەكەی بەكار هێناوە و ئەگەر وای نەكردایە، وەك جاری پێشوو هێزێكی بچووكی ناو هێزە شیعەكان دەبوو.
راگەیاندنی عێراقی باس لەوە دەكەن سوودانی لەو كاتە كەمەی ماوە، تەنیا دەتوانێت مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی كوردستان خەرج بكات.
كێشە سەرەكییەكە لە مووچەی مانگەكانی 11 و 12ـدایە. بەگوێرەی یاسا لە 25ی كانوونی یەكەمی هەموو ساڵێك، سەرجەم خەرجییەكانی حكوومەتی فیدراڵی ڕادەگیرێن.
ئەگەرچی حكوومەتی هەرێم ئەم هەفتەیە لە كاتی گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكوومەتی عێراق، دەكاتە دەرفەت تا فشار بكات هەر چوار مووچەكە لەم 40 رۆژەدا خەرج بكرێت، بەڵام سوودانی وەك هەمیشە گومانی كاتكوشتنی لێ دەكرێت و هیچ متمانەیەكی لای خەڵكی كوردستان نییە.
بڕیارە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، ئەویش بۆ بەشداریكردنە لە كۆڕبەندی "مێپس" كە لە دهۆك بەڕێوە دەچێت، لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە و باسی سەرەكیی كۆبوونەوەكەیان مووچە دەبێت.
سەردانەكە بە یەكەم سەردانی سەرۆكی حكوومەتی عێراق دادەنرێت دوای هەڵبژاردنی 11-11-2025 كە تێیدا لیستەكەی سوودانی، سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێنا و بووە یەكەم براوەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
هەرچەندە چاودێران دەڵێن: سەردانی سوودانی تەنیا بۆ بەشداریكردن نییە لەو كۆڕبەندەی لە دهۆك بەڕێوە دەچێت، بەڵكو جگە لە باسكردنی ئەو كێشانەی هێشتا لە نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر نەكراون كە دیارترینیان مووچەیە، پرسی پێكهێنانی حكوومەتی عێراقی فیدراڵیش دێتە باسكردن، سوودانی پێویستی زۆری بەكورد لەناویاندا پارتییە تا بتوانێت حكوومەتێكی نوێ پێكبهێنێت
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
وادەی ناردنی مووچەی مانگی نۆ راگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداری دەدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ململانێ تووندە
1 رۆژ پێش ئێستا
سبەیی
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه