عارف حه‌مامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، نیوه‌ی دانیشتوانی زۆنگاوه‌كان به‌هۆی قه‌یرانی سه‌ختی وشكه‌ساڵییه‌وه بژێوی ژیانیان له‌ده‌ستداوه و هۆشداریشیدا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری به‌په‌له نه‌دۆزرێته‌وه ڕه‌نگه دۆخه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.
عارف حه‌مامی رایگه‌یاندوه، زۆنگاوه‌كانی عێراق له هه‌مو ناوچه‌كان زیاتر زیانیان به‌ركه‌وتوه به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه وشكه‌ساڵییه‌ی كه ڕوی له وڵاته‌كه كردوه، هه‌روه‌ها به پێی داتا و خوێندنه‌وه به‌رده‌سته‌كان له ماوه‌ی زیاتر له 100 ساڵدا توندترینه، به‌جۆرێكه كه گه‌یشتوه‌ته قۆناغێكی مه‌ترسیدار و له ڕاده‌به‌ده‌ر كاره‌ساتبار".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "نیوه‌ی دانیشتوانی زۆنگاوه‌كان بژێوی ژیانیان له‌ده‌ستداوه له ئه‌نجامی وه‌ستانی كشتوكاڵ و گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆر له مه‌ڕوماڵاتی گامێش و ئاژه‌ڵ، هه‌روه‌ها ماسیگرتنیش نزیكبوه‌ته‌وه له‌وه‌ی به‌ته‌واوی كۆتایی بێت، شه‌پۆلی ئاواره‌بونیش له تاڵاوه‌كانه‌وه به‌ره‌و شاره‌كان ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌هۆی خراپتربونی قه‌یرانه‌كانه‌وه په‌ره‌ده‌ستێنێت".
عارف حه‌مامی له لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردوه، "ڕه‌نگه دۆخی ئێستا به‌ره‌و ئاستێكی كاره‌ساتبار بڕوات ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كه به‌رده‌وام بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ چاره‌سه‌رێكی ڕاسته‌قینه له ئاسۆدا بێت"، داوای "خێراكردنی هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌وه‌ی له تاڵاوه‌كاندا ڕوده‌دات له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی ئامرازه‌كانی پشتیوانی مرۆیی بۆ خێزانه زیانلێكه‌وتوه‌كان و خه‌رجكردنی قه‌ره‌بوی به‌په‌له بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندی قه‌یرانه‌كه".
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان (UNDP)، زیاتر له حه‌وت ملیۆن عێراقی مه‌ترسی له‌ده‌ستدانی بژێوی ژیانیان له‌سه‌ره به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو تا ساڵی 2030، مه‌گه‌ر ڕێوشوێنی به‌په‌له بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئاو و هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نه‌گیرێته‌به‌ر.
کارەساتێکی گەورە توشی عێراق بووە
2رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
وادەی ناردنی مووچەی مانگی نۆ راگەیاندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆشداری دەدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ململانێ تووندە
1 رۆژ پێش ئێستا
سبەیی
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه