Kurdistan Press - مژدەی خۆش گەیشت بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگ داندران مژدەی خۆش گەیشت بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگ داندران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مژدەی خۆش گەیشت بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگ داندران

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2025، بە سەرپەرشتی و چاودێریی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و بە ئامادەبوونی د. محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەكی دیكە لە بەڕێوبەرانی شارەوانی و ئەندازیاران و كەسایەتیی ناوچەكە، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی دروستكردنی "لالاڤ پارك" لە گەڕەكی نیشتمان بەڕێوەچوو.

پڕۆژەی دروستكردنی "لالاڤ پارك" لە گەڕەكی نیشتمان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە گوژمەی یەك ملیار دینار و لەسەر ڕووبەری 33135م2 لە ماوەی سێ مانگدا جێبەجێ دەكرێت، ئەم پاركە لە چوارچێوەی پلانی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و بایەخدانە بە ژینگەی شاری هەولێر كە دانیشتووانی گەڕەكی نیشتمان و دەوروبەری سوود لەم پاركە وەردەگرن و سیمایەكی جوانتریش بە شوێنەكە دەبەخشێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا