Kurdistan Press - بە فەرمانی سەرۆک وەزیران بەردی بناغەی چەندین پڕۆژە دانرا بە فەرمانی سەرۆک وەزیران بەردی بناغەی چەندین پڕۆژە دانرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بە فەرمانی سەرۆک وەزیران بەردی بناغەی چەندین پڕۆژە دانرا

بەڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە چاودێریی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەردی بناغەی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی نوێ بە گوژمەی زیاتر لە 24 ملیار و 530 ملیۆن دینار لە سنووری ئیدارەکە دانرا.
بەپێی ڕاگەیاندراوی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئەمڕۆ شەممە 8 ـی تشرینی دووەمی 2025، بەردی بناغەی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی نوێ لە سنووری ئیدارەکە دانرا، کە بە فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جێبەجێ دەکرێن.
گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سەرپەرشتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکانی کرد کە گوژمەی گشتییەکەیان زیاتر لە 24 ملیار و 530 ملیۆن دینارە و پێکهاتبوون لە:
• دروستکردنی شەقام و سۆلینەکانی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی بارزان و دروستکردنی شەقامەکانی گەڕەکەکانی ئەیلوول و پێشمەرگە.
• دروستکردنی شەقام و سۆلینەکانی ئاوەڕۆ لە گەڕەکی تلکەبەرێ و دانانی هێماکانی هاتوچۆ بۆ جووتسایدی ئیبراهیم خەلیل تا باتێل.
• دروستکردنی پردی سەروو (Overpass) و ژێروو (Underpass) بۆ ڕێگای خەبات - گوندک.
گوهدار شێخۆ ڕایگەیاند، بە ڕاسپاردەکانی سەرۆکی حکوومەت، کاروانی ئاوەدانی لە هەموو بوارەکاندا لە تەواوی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بە قەزا و ناحیە و گوند و کۆمەڵگەکانیەوە، بەردەوامە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ ئاماژەی بەوەشدا "زاخۆ بەرەو مێژوویەکی دیکەی دەڕوات، بەتایبەت لە کەرتی وەرزشدا، کە وەک جەماوەر بووەتە پاڵێوراوی فیفا لەسەر ئاستی جیهان، ئەمەش هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پاڵپشتی و ئاوەدانی و خزمەتگوزارییانەی پێشکەش دەکرێن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه