Kurdistan Press - زەنگی سەرکەوتنی مێژوویی بۆ پارتی لێدرا زەنگی سەرکەوتنی مێژوویی بۆ پارتی لێدرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زەنگی سەرکەوتنی مێژوویی بۆ پارتی لێدرا

لەکاتێکدا بانگەشەی هەڵبژاردنەکان رۆژ بە رۆژ لەلای لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان گەرمتر دەبێت، پارتی بە ئامانجێکی گەورەوە دەڕوانێتە داهاتوو، ئەویش بەدەستهێنانی متمانەی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەرە لە سەرانسەری کوردستاندا. ئەم ئامانجە لەسەر بنەمای ئەو پێشوازییە گەرمە بنیات نراوە کە لە بەربژێر و سەركردایەتییەكەی دەکرێت، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین کە پێشبینی دەکرێت دەنگەکانی پارتی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز ببنەوە.

د. ئەشواق جاف، بەربژێری ژمارە (١)ی لیستی (٢٧٥)ی پارتی لە بازنەی سلێمانی، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: “پێشوازیی خەڵک ڕۆژ بەدوای ڕۆژ بۆ بەربژێرانی پارتی فراوانتر دەبێت. ئێمە پڕۆژە و خزمەتگوزارییەکانی پارتی بۆ هاووڵاتییان ڕوون دەکەینەوە و داوایان لێدەکەین ئەمجارە متمانە بە پارتی ببەخشن و تاقیی بکەنەوە.”

پارتی جەخت لە پەیامە سەرەکییەکەی دەکاتەوە کە لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە داڕێژراوە، (یەک حکوومەت، یەک پەرلەمان و یەک هێزی پێشمەرگە). د. ئەشواق جاف دەڵێت: “ئێمە جەخت دەکەینەوە کە ڕێگە بە هیچ ئەجێندایەکی نایاسایی نادرێت ببێتە ڕێگر لەبەردەم پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان، چونکە ئەم داواکارییە تەنیا بۆ خزمەتکردنی ئەوانە.”

یەکێک لەو خاڵانەی بەربژێرانی پارتی کاری لەسەر دەکەن، ڕەتکردنەوەی ئەو پڕوپاگەندانەیە کە گوایە حکوومەتی هەرێمی كوردستان جیاوازی لەنێوان شارەکاندا دەکات. د. ئەشواق جاف لەمبارەیەوە گوتی: “ئێمە بە بەڵگەوە بۆ خەڵکی ڕوون دەکەینەوە کە ئەو قسانە هیچ بنەمایەکیان نییە. زۆر لەو پڕۆژانەی کە ساڵانێک بوو لەم سنوورە وەستابوون، بە هەوڵ و هیممەتی سەرۆکی حکوومەت و کابینەی نۆیەم تەواو کران.”

د. ئەشواق جاف، بەربژێری ژمارە (١)ی لیستی (٢٧٥)ی پارتی لە بازنەی سلێمانی، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان سەلماندوویەتی کە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو کوردستانییان دەکات. بەرگریکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و شەڕکردن بۆ مافە دەستوورییەکان، بەرگریکردنە لە مافی هەموو هاووڵاتییانی کوردستان. گوتیشی: “پەیامی پارتی ڕوونە، ئێمە بە پڕۆژە و خزمەتکردن داوای دەنگ دەکەین، نەک بە شەڕی دەروونی. خەڵکیش هۆشیارە و دەزانێت کێ خزمەتیان دەکات و کێ بەرگری لە مافەکانیان دەکات.”

ئەو بەربژێرەی پارتی لە سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا، بەم ستراتیژیەتە ڕوون و کارکردنە بەردەوامە، پارتی دیموکراتی کوردستان چاوی لەوەیە لەم هەڵبژاردنەدا متمانەی زۆرینەی خەڵکی کوردستان بەدەست بهێنێت و ڕیکۆردی یەک ملیۆن دەنگ تۆمار بکات، ئەمەش دەبێتە سەرەتای قۆناغێکی نوێی سیاسی و ئاوەدانی لە هەرێمی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه