سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانی لە پارتی دیموکراتی کوردستان، وەڵامی لێدوانەکانی خەزعەلی دایەوە و ڕای گەیاند، قسەکانی خەزعەلی بۆ "بەلاڕێدابردن و چەواشەکارییە". ئەو سەرچاوەیە دووپاتی کردەوە کە پارتی خاوەنی یەک سەرکردایەتی و یەک بڕیارە.
لە وەڵامەکەدا هاتووە، خەزعەلی لە چاوپێکەوتنێکدا ناوی جەنابی سەرۆک بارزانی و بەڕێزان کاک نێچیرڤان و کاک مەسرووری هێناوە و بە مەرامی خۆی لێکدانەوەی بۆ پێشهاتەکان کردووە... پێویستە باش لەوە تێبگات کە پارتی دیموکراتی کوردستان یەک سەرکردایەتی و یەک ڕەئی و یەک بڕیاری هەیە و باشترە دڵی خۆیان بەو جۆرە خەونانە خۆش نەکەن گوایە فرەبڕیاری لەناو پارتیدا هەیە.
هەروەها سەرچاوەکەی پارتی ئاماژەی بە ڕۆڵی سەرۆک بارزانی کردووە لە بنیاتنانەوەی عێراقی نوێدا و دەڵێت، هەموو لایەک ئەو ڕاستییە باش دەزانن کە لەدوای ڕووخانی ڕژێم، کەس بەقەدەر سەرۆک بارزانی هەوڵی بۆ بنیاتنانەوەی عێراقی تازە نەداوە، سەرۆک بارزانی زیاتر لە هەموو کەسێک هەوڵی بۆ ئەوە داوە عێراقێکی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور دابمەزرێت کە تێیدا هەموو لایەک پابەندی دەستوور بن و ڕەچاوی بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بکرێت.
لە کۆتاییی وەڵامەکەدا، سەرچاوەکە هۆشداریی داوە و ڕای گەیاندووە، باش بزانن، نە ئێمە و نە خەڵکی عێراق لەگەڵ ئەو عێراقەدا نین کە تێیدا دەستوور پێشێل بکرێت و پشت لە بنەماکانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بکرێت و مافیاکان حوکمی وڵات بکەن.
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
وەڵامێکی کەمەرشکێن لە پارتییەوە بۆ نەیارانی کوردستان
1 رۆژ پێش ئێستا
فێڵ لە پارێزگاری کەرکوک کراوە
1 رۆژ پێش ئێستا
زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی مانگی نۆ
1 رۆژ پێش ئێستا
کاک بافڵ ڕاست دەکەی!
1 رۆژ پێش ئێستا
پارەکە دابەش دەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
سهرۆك بارزانی لهگهڵ پیاوانی ئایینی له پارێزگای دهۆك كۆبووهوه
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه