7 حزب و یەک پێکهاتە چوونە پاڵ پارتی دیموکراتی کوردستان
حەوت حزبی توركمانی پاڵپشتی خۆیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دەربڕی و رایانگەیاند، داوا لە سەرجەم دەنگدەرانی پێكهاتەی توركمان دەكەین كە دەنگ بە لیستی پارتی بدەن
ئەمڕۆ شەممە 1ی تشرینی دووەمی 2025، حەوت حزبی تورکمانی کە پێکهاتوون لە، پارتی گەشەپێدانی توركمان، پارتی دیموكراتی توركمان، بزووتنەوەی دیموكراتی توركمانی، پارتی ڕزگاری نەتەوەیی توركمانی، كۆمەڵەی رۆشنبیری توركمانی، كۆمەڵەی لێبراڵی توركمانی و پارتی گەزەنگی توركمانی كەركووك لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەراند، "بڕیاریامان دا لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پشتیوانی لە لیستی ژمارە ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەین."


وەڵام بدەوه