مامۆستا عائیشە حەمە کەریم، کەسایەتی دیاری کۆمەڵایەتی شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە، مامۆستا عائیشە حەمە کەریم کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی و داکۆکیکاری مافەکانی ژنان، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا عائیشە حەمە کەریم، یەکێک بوو لەو کەسایەتییە کاریگەرانەی شاری سلێمانی کە زۆربەی ژیانی تەرخانکردبوو بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە و بەتایبەتیش داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان ڕۆڵێکی گرنگی لە پەروەردەکردنی نەوەکاندا هەبووە.


وەڵام بدەوه