Kurdistan Press - ھاتوچۆی گەشتیاران و ھاووڵاتییان لە سنووری مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئومەران بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت ھاتوچۆی گەشتیاران و ھاووڵاتییان لە سنووری مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئومەران بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھاتوچۆی گەشتیاران و ھاووڵاتییان لە سنووری مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئومەران بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت

گوتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاشکرای کرد، ئاڵۆزییەکانی نێوخۆی ئێران کاریگەریی لەسەر ھاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە نێوان ھەرێم و ئێران نەبووە و دەشڵێت، ھاتوچۆ ئاسایییە وەک پێشتر.

سیروان حوسێن، گوتەبێژی مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژانە ھاتوچۆی گەشتیاران و ھاووڵاتییان لە سنووری مەرزی نێودەوڵەتیی حاجی ئومەرانەوە بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوە دەچێت و ڕەوشی ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ھاتوچۆ و جووڵەی بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا نەبووە، وەک پێشتر مەرز بەڕووی ھاووڵاتییاندا کراوەیە و ھاتن و چوون ئاسایییە لە نێوان ھەردوولادا."

سیروان حوسێن گوتیشی: "ڕاستە نزیکەی دوو حەفتەیە بەھۆی مانگرتن و خۆپێشاندانەوە ڕەوشی ئێران ئاڵۆزە، بەڵام ھێشتا ئەو ئاڵۆزییە نەبووەتە ھۆکار بۆ سستبوونی جووڵەی بازرگانی و ھاتوچۆی ھاووڵاتییان و گەشتیاران، ڕۆژانە ژمارەیەکی بەرچاوی ھاووڵاتی سەردانی ئێران دەکەن و بەپێچەوانەشەوە دێنە ھەرێمی کوردستان."

جێی ئاماژەیە بەھۆی کوژرانی ژینا ئەمینییەوە ماوەی دوو حەفتەیە لە بەشێکی شارەکانی ئێران خۆپێشاندان و مانگرتنی ھاووڵاتییان بەڕێوە دەچێت و ڕەوشەکە شارەکانی ھاوسنوور لەگەڵ ھەرێمی کوردستانی گرتووتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا