Kurdistan Press - ساڵی داھاتوو بانکی نیشتیمانی ھەرێم دەکەوێتە کار ساڵی داھاتوو بانکی نیشتیمانی ھەرێم دەکەوێتە کار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ساڵی داھاتوو بانکی نیشتیمانی ھەرێم دەکەوێتە کار

بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانیەکان ئاشکرایکرد، دوای دەست بەکاربوونی بانکی نیشتیمانی لە ساڵی ئایندە دۆلار لە رێگەی ئەو بانکەوە دەخرێتە بازاڕ و دەشڵێ، کاریگەری لەسەر بازاڕی دراو دەبێت.

مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانیەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ساڵی داھاتوو بانکی نیشتیمانی ھەرێم دەکەوێتە کار و کاریگەری لەسەر رەوشی بازاڕی ھەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە جگە لە رێکخستنەوەی کاری بانکی ئەو بانکە مافی پێدانی پێشینەکانی ھەیە و ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لە چەندین خزمەتگوزاری بانکی سوودمەند دەبن لەبەر ئەوەش دامەزراندنی بانکی نیشتیمانی کاریگەری زۆری ھەیە بۆ ھەرێمی کوردستان".

بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانیەکان گوتیشی: "رۆژانە لەلایەن بانکی نیشتیمانی ھەرێمی کوردستانەوە دۆلار دەخرێتە بازاڕەوە، چونکە لە ئێستادا بانکی ناوەندی عێراق رۆژانە لە رێگەی کۆمپانیاکانی دراوەوە دۆلار دەخاتە بازاڕ و ئەگەر بانکی ھەرێم دەست بەکاربێت ئەو کارە لە رێگەی ھەرێمی کوردستانیشەوە دەکرێت".

مەولوود سابیر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "بەشێکی ئەو دۆلارەی رۆژانە دەخرێتە بازاڕ بانکی نیشتیمانی ئەنجامی دەدات و ئەو ھەنگاوەش کاریگەری لەسەر بازاڕی دراو لەھەرێمی کوردستان دەبێت، چونکە بەپێی سیستەمی بانکی رۆژانە دۆلار لە رێگەی چەند کۆمپانیایەک دەخرێتە بازاڕ و دابەش دەکرێت، ئەمەش یەکێکە لە ھەنگاوە ئەرێنیەکانی بانکی نیشتیمانی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه