Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا کرد. سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا کرد. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی ئۆکتۆبەر ( تشرینی یەکەم) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پاولا گانلی باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
لە ديدارەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و هەنگاوەکانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا تاووتوێ کران.

باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە و هاریکاریی و هەماهەنگیی لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەرباری چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەی دەستوور کرد، بە شێوەیەک کە ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و پرنسیپەکانی هاوسەنگیی و بەشداریی ڕاستەقینە و سازان بگیرێت.
دۆخی ئاوارە و پەنابەران و دەرهاویشتە نەرێنییەکانی گۆڕانکاری کەشو هەوا لە سەر عێراق و هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا