Kurdistan Press - سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی نەخۆشخانەی 'شۆڕش-هێتیت'ـی لە دێرەلووک کردەوە سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی نەخۆشخانەی 'شۆڕش-هێتیت'ـی لە دێرەلووک کردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک وەزیران بەڕێز مەسرور بارزانی نەخۆشخانەی 'شۆڕش-هێتیت'ـی لە دێرەلووک کردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا لە سنووری ئامێدی، نەخۆشخانەی 'شۆڕش-هێتیت'ـی کردەوە.
پێشتر سەرۆکی حکوومەت لە 7ـی ئەیلوولی 2020، لە ڕێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی نەخۆشخانە و كۆمه‌ڵگه‌ی تەندروستی هێتیتی لە پارێزگای دهۆک دانا.
کاتی دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی شۆڕش هێتیت، پەتای کۆرۆنا لە کوردستان و جیهاندا بەربڵاوبوو، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، سەرەڕای قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام حکوومەت بەگوێرەی توانای دارایی بەردەست، لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە و نەوەستاوە.
گوتیشی: ئامانجی حکوومەت ئەوەیە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو شار و شارۆچکە و گوند و دەڤەرەکانی کوردستان بکات.
نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش ھێتیت، نەخۆشخانەیەكی 100 قه‌ره‌وێڵه‌یە و لەسەر ڕووبەری 43 هەزار مەتری دووجا بە گوژمەی 43 ملیۆن دۆلار دروستکراوە و دەكەوێتە نێوان دێرەلووك – شێلادزێ، هەروەها 25 پزیشکی پسپۆری نەخۆشییە جیاوازەکان بە نوێترین ئامێر و پێداویستیی پزیشکی و تەندروستییەکان لە نەخۆشخانەکە خزمەت دەکەن.
نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش ھێتیت یەكێكە لە پڕۆژە گرنگەكان و خزمه‌تێكی زۆر به‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ده‌كات و بۆشایی كه‌می خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی له‌ ناوچه‌كه‌ پڕ ده‌كاته‌وه و بەشێوەیەکی گشتیی زیاتر لە 250 هەزار هاووڵاتیی نیشتەجێی سنووری ئامێدی دەتوانن لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی ئەم نەخۆشخانەیە سوودمەند بن‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا