Kurdistan Press - نرخی نەوتی ماڵان بەردەوامە لە شکان نرخی نەوتی ماڵان بەردەوامە لە شکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نرخی نەوتی ماڵان بەردەوامە لە شکان

دابەشكردنی نەوت لە شار و شارۆچكەكان دەستی پێ‌ كردووە، بەهۆی ئەو دابەشكردنە ئێستە نرخی لە بازاڕدا شكاوە و نرخەكەی رووی لە دابەزین كردووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 20ـی تشرینی یەكەم، موحسین سەدرەدین ئەندامی كۆمەڵەی نەوتفرۆشان، a رایگەیاند، دابەشكردنی نەوتی سپیی ماڵان ماوەی هەفتەیەكە لە هەرێمی كوردستان دەستی پێ‌ كردووە.

زیاتر گوتی، لە رۆژی یەكشەمی رابردووەوە تا ئەمڕۆ، بەرمیلێك نەوت لە بازاڕی رەش 20 هەزار دینار دابەزیوە و پێشبینی دابەزینی زیاتریش دەكەین.

باسی لەوەش كرد، لە سەرەتای مانگدا كڕیار زۆر بوون، چونكە باسی دابەشكردنی نەوت نەدەكرا، بەڵام بە دابەشكردنی راستەوخۆ نرخەكەی دابەزی و كڕیاریش لە بازاڕ كەم بووەتەوە.

روونی كردەوە، بەرمیلێك نەوت كە پێشتر بە 185 هەزار دینار بوو، ئەمڕۆ بە 165 هەزار دینار دەفرۆشرێت، بە دابەشكردنی لەناو شارەكان هێشتا نرخەكەی زیاتر دابەزێت.

هەرێمی كوردستان ساڵانە پێویستی بە نزیكەی 300 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی نرخی پاڵپشتیكراو ماوەی سێ‌ ساڵە نەوت بۆ هاووڵاتییان دابین دەكات

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه