کاروان ستوونی گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند بەرەبەیانی ئەمرۆ ١٦\١٠\٢٠٢٥ لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و دوای ئەنجامدانی سونەتی عومرە عومرەکارێکی کورد بەناوی (مەلیحە ئەحمەد عەلی خان)، لە سنووری عەرعەری سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
کاروان ستوونی هەروەها گوتی، ئەم عومرەکارە خەڵکی کەلارە و تەمەنی هەشتا و هەشت ساڵ بووە و هیچ نەخۆشییەکی نەبووە و ئافرەتێکی دیندار و قسەخۆش بووە، بەداخەوە ئەمرۆ لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان لە دیوای سعوودیە لە مەرزی عەرعەر کۆچی دوایی کردووە و دوای تەواوکردنی مامەڵەکان هەر ئەمرۆ بڕیارە تەرمەکەی لە شاری کەلار بەخاک بسپێردرێت.
کاروان ستوونی ئاماژەی بەوەش داوە کە پەیوەندییان کردووە بە حاجی عەلی خاوەن کۆمپانیای حەج و عومرە کە ئەو عومرەکارەی لەگەڵدا بووە و ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک بۆ گەڕانەوەی تەرمی ئەو عومرەکارە و گوتیشی "بە بەردەوامی دوو فەرمانبەری بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرە لەسەر ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سنووری عەرعەر دەوام دەکەن تاوەکوو کارئاسانی بۆ عومرەکارانی کوردستان بکەن و تا بەرەبەیانی ئەمرۆ فەرمانبەرانمان لە عەرعەر هاوکاربوونە تاوەکوو تەرمی ئەو عومرەکارە بەرێ کراوە بۆ رومادیش لەوێش ئامادەیی خۆمان نیشانداوە بۆ دابینکردنی هەر شتێک تاوەکوو تەرمی ئەو عومرەکارە دەگاتەوە شاری کەلار.
راشیگهیاند، ئێمە بەناوی بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومرەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگەی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکاری بدات.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو عومرەکارانەی کە تاوەکوو ئێستا لە سعوودیە کۆچی دواییان کردووە کاروان ستوونی رایگەیاند: "ئەمە دەیەمین عومرەکاری کوردە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودیەوە کۆچی دوایی بکات و یەکەم عومرەکاری کوردە کە لە دوای بە جێگەیاندنی سونەتی عومرە قسمەتی وا دەبێت کە تەرمەکەی لە شارەکەی خۆیدا بەخاک بسپێردرێت

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
زەنگی سەرکەوتنی پارتی لێدرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕێککەوتن واژوو کرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه